نارەزایەتیەکان دژی بێرێزیکردن بە ئیسلام

07/08/2024

وەك هەمیشە چین و توێژە جیاجیاكانی هەریمی كوردستان دژ بە بێرێزی كردن بە پیرۆزییەكانی ئاین هاتە دەنگ و نارەزایەتییەكان بەرامبەر بێرێزیكردنی قاسم شەشۆ زیاتر دەبن و لە چەندین لاوە سكالای یایسایی تۆمار دەكریت
پاش ئەوەی فەرماندەیەك لە نیو ئێزیدیەكان بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام بێریزی دەنوینیت و سە بەرامبەر بە پیرۆزییی ئاینی دەكات " چین و توێژەكان لە هەریمی كوردستان دژ بەو بێرێزیە هاتنە دەنگ و لە ماوەی دورۆژدا لەگەل ئەوەی چەندین بەیاننامەی نارەزایەتی بلاو بونەوتەوە لە دادگای دهۆك و هەولێر و سلیمانیش سكالای یاسایی دژ بە قاسم شەشۆ تۆمار كراوە.
لەگەڵ ئەوەی هەریەكە لە حزبە ئیسلامییەكان بەتوندی ئیدانەی ئەو بێرێزییەكان كرد و سكاڵایی یاساییان دژ بە قاسم شەشۆ تۆمار كرد ئەمرۆش هەریەك وەزارەتی ئەو قاف و ئەوقافی دهۆك رایانگەیاند كە سكاڵایی یاسایی دژ بەو بێرێزییە تۆمار دەكەن و لەكەسی قبوول ناكەن سوكایەتی بە پیرۆزی ئاینی بكەن
ئەمە جگە لەوەی لە هەموو شارەكان چینو توێژە جیاوازەكان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە كردەوانە دەكەن .

ژمارەی خوێندراو : 50 جار

هەواڵی زیاتر