لەهەرێمی کوردستاندا ئێمە شتێکمان هەیە بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە شەرعیەتی دەستوری و نیشتمانی و جیهانی هەیە.ئەم حکومەتە وەزارەتێکی هەیە بەناوی وەزارەتی پێشمەرگە کە تاکە دەزگایەکە مۆنۆپۆلی هێزی سەربازیی هەیە. هەموو حیزبەکان بەبێ جیاوازی دەبێت بزانن کە تەنها و تەنها وەزاروتی پێشمەرگە مافی ئەوەی هەیە هێزی سەربازی هەبێ و هەر هێزێکی سەربازی لە دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنهاو تەنها وەک هێزێکی میلیشیایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ لەسەر هەر سێ ئاستەکە : لۆکاڵ، ناسیۆنال، ئەنتەرناسیۆنال!
لە کوردستاندا ڕەخنەیەکی زۆر لە کوردبوونی حیزبە ئیسلامیەکان دەگیرێت، لەکاتێکدا ئەوان قبوڵیانکردوە کە تەنها حکومەتی هەرێم خاوەنی هێزی چەکداربێ و وازیان لە هێزی چەکداریی هێناوە! ئایا بەڕستی کاتی ئەوە نەهاتوە کە پارتی و یەکێتی و سۆشیالیستیش تێبگەن لەوەی کە بوونی هەر هێزێک لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، واتە بوونی میلیشیایەکی دەرەوەی یاسا؟؟؟؟