ئەمەی وەزیری ئەوقاف داوایدەکات، تەواو نایاساییە و بۆی ناچێتەسەر

لە لایەن عه‌بدولستار مه‌جید25/09/2022

ئەم بریارەی وەزیری ئەوقاف، دروستکردنی فشار و بەربەستە لەبەردەم ئەو رێکخراوە ئیسلامییە پەروەردەییانە کە خۆبەخشانە بونەتە چرای ڕۆشنکردنەوەی کۆمەڵگە و چەتری پاراستنی بەهاکانی خێزان و کۆمەڵگە و رەوشتی گەنجەکانمان .
هەموو ئەو ڕێکخراو و ناوەندانە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێم مۆڵەتی فەرمییان هەیە و، بەپێی یاسا کار و چالاکی دەکەن .
ئەمەی وەزیری ئەوقاف داوایدەکات، تەواو نایاساییە و بۆی ناچێتەسەر، بۆیە هیوادارم بەڕێزیان ئەو نوسراوە بکێشێتەوە و، کارێک نەکات، کە هێندەی دیکە خەڵکی مسوڵمانی کوردستان نیگەران و توڕە بکات .
ئێوە گەر لە خەمی ئارامی و پاراستنی کۆمەڵگەدان، ئەو باڕ و یانەی شەوان و، شوێنانەی دیکە دابخەن کە بووەتە مۆڵگەی لادان و خوی قێزەون .
لە ڕێکخراوە ئیسلامییەکان بگەڕێن، تاکە مەئوایەکی ئارام و ڕوون مابێ و، ئێستا و ئایندەی گەنجەکانمان بپارێزێت، لای ئەوان و هەموو ئەو ڕێکخراو و ناوەندە پەروەردەییانەیە کە لە خەمی ئەخلاقی گەنجان و، پاراستنی بەژمهاکانی کۆمەڵگەدان !

وتاری زیاتر

ئێستا

سەرۆکی ئێران: پەیوەندیکردن لەگەڵ رابەری باڵا لە ئێستادا "زۆر سەختە"

زۆرتر

8/5/2026 8:40:00 PM

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جەخت لەسەر کارکردنی هاوبەش دەکەنەوە

زۆرتر

8/5/2026 8:22:00 PM

پارتی: پارێزگاری کەرکووک بە "سەفەقەیەکی گوماناوی" پۆستەکەی وەرگرتووە

زۆرتر

8/5/2026 7:59:00 PM

زۆرترین خوێنراو