شكستی هاوپەیمانێتی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و چەند ڕاستییەك

لە لایەن عه‌بدولستار مه‌جید25/05/2025

لەبارەی شكستهێنان و شکستپێهێنانی هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك لەنێوان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هەندێك قسە و باسی لەبارەوەكرا، كە من دەمەوێت لێرەوە هەندێ لە ڕاستییەكان بخەمەروو و هەندێکیشی (ئەگەر پێویستی کرد) بۆ ڕۆژانی داهاتوو.
یەكەم: ئێمە هەر لە سەرەتاوە مەبدەئییەن لەگەڵ دروستبوونی ئەو تەحالوفە سیاسییەدا بوین و لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامیی لیژنەشمان بۆ پێكهێنا كە هەوڵبدەین لەگەڵ هێزەكانی دیكەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی كە پێكەوە ئەو هاوپەیمانێتییە دروست بكەین و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی یەکە بەیەکەی لایەنەکانمان کرد.
دووەم: ئەگەر سەرنج و قسەشمان لەسەر هەندێك "كەس و لایەن"ـیش هەبوبێ، بەڵام بەجدی لەگەڵ هەموو بژاردەكان بووین بۆ پێكهێنانی ئەم بەرەیە، بژاردەكانیش ئەمانە بوون.
- هەموو هێزە ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆنەكان پێكەوەبین.
- ئەگەر ئەوە نەكرا، زۆرینەمان پێكەوە بین.
- پێكەوە لەگەڵ ئیسلامییەكان یەك لیست پێکبهێنین.
وایلێهات لە كۆتاییدا تەنها ئێمە و ڕەوتی هەڵوێست ماینەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کێ هەتا کۆتایی مایەوە،دیاربوو ئەوانیش بە كۆمەڵێك پاساوی خۆیان، كشانەوە و پرسی پێكهێنانی بەرەی هاوبەش و هاوپەیمانێتی، شكستیهێنا.
دەمەوێت لە كۆتاییدا ئەوە بڵێم:
ئەوەی كێشە و گرفتی نەبووە، ئێمە بووین، زۆریش بە خەم دروستبوونی ئەو هاوپەیمانێتیەوە بووین، بەڵام بەداخەوە گەیشتە ئەم قۆناغەی كە هەمووان دەیزانن.
لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ هەموان لیستی سەربەخۆی خۆیان هەبێ بەڵام لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەگەر ئەمە بکرێ جۆرێکە لە بەرەی هاوبەش و کاری بەیەکەوە بوون.
عەبدولستار مەجید
ئەنجامى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەری

وتاری زیاتر