هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به زۆرینه و به‌و شێوه‌یه‌ی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانویست تێپه‌ڕی و ده‌مه‌وێ به كورتی دید و سه‌رنج و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕایگشتی خه‌ڵكی كوردستان بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان به‌بێ دیاریكردنی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ كۆتاییهاتنی كار و ده‌سه‌ڵاتیان و دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ، پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ئه‌گه‌رچی به‌م زۆرینه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نیان درێژكرایه‌وه، به‌ڵام هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌ی چوار ساڵی هه‌ڵیبژاردوون و ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌تیان له خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كرا، بێ به‌هاكردنی ئیراده‌ی خه‌ڵكه و ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه به‌م هه‌مواره‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه، هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه و نه‌ماوه .
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوه‌مه‌نی پارێزگاكان، ته‌مه‌نیان ته‌نها بۆ هه‌شت مانگ درێژبكرێته‌وه نه‌ك به‌و ڕه‌هاییه.
دووه‌م: ماده‌یه‌كی زۆر خه‌ته‌رناك له هه‌مواره‌كه‌دا چه‌سپێنراوه، كه مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌رده‌گرێته‌وه و، ده‌یخاته ده‌ستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك، به سه‌فه‌قاتی حزبیی پارێزگار دیاریبكه‌ن و دواتر له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌ربكه‌ن .
كه ئێمه پێمانوایه ئه‌مه سوكایه‌تییه به ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه و یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ڕێگه‌نادات له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، حزب كه‌سێك وه‌ك پارێزگار دیاریی بكات و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا بیسه‌پێنێت .
بۆیه ئێمه له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مواره‌دا نه‌بووین و ده‌نگیشمان پێنه‌داوه و پێشمانوایه ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه بۆ دواوه و، بێ بههاكردن و نادیده‌گرتنی ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكه و هیچی تر .