چۆن سیستمەکە دەگۆڕێ و چی جۆر سیستمێکمان دوێ ؟!

لە لایەن عه‌بدولستار مه‌جید23/07/2019

 

لە دونیای سیاسەتدا، هێزە سیاسییەکان یا لە دەسەڵاتدان و حکومەتیان لایە، یان لە ئۆپۆزسیۆنن و دەیانەوێ نوێنەرایەتی ئەو بەشەی کۆمەڵگە بکەن کە ناڕازین و زیانمەندی یەکەمن لە سیاسەتەکانی حکومەت و هێزە دەسەڵاتدارەکان .
خەڵکێک دەپرسێت، کۆمەڵ چی دەوێت و چۆن ئۆپۆزسیۆنێک دەبێت و خواستی کام جۆرە سیستمەی لە حوکمڕانی ؟!
بۆیە بە کورتی دیدی خۆم و فراکسیۆنەکەم لە پەرلەمانی کوردستان لە چەند خاڵێکدا دەخەمەڕوو:
یەکەم: هیچ ڕژێم و سیستمێکی خراپ ناگۆڕێت، تا ئەوکاتەی خەڵک قبوڵی بێ و لەبەرامبەر ستەم و ناعەدالەتییەکانیدا بێدەنگیی هەڵبژێرێت .
هیچ ئۆپۆزسیۆنێکیش ناتوانێ دەنگی بەرز و پشتی قایم بێت، تا ئەو بێدەنگییە نەشکێ و دیواری ترس و بێدەنگیی نەڕوخێندرێت .
کەواتە هەنگاوی یەکەم هۆشیاری شەقام و کۆمەڵگەیە بە مافەکانی خۆی !
دووەم: هیچ میلەتێکی هۆشیار زیاتر لە چارەکە سەدەیەک درێژە نادات بە قبوڵکردنی ڕژێمێکی دەسەڵاتداریی دواکەوتوو کە بچوکترین مافەکانی تیایدا دەستەبەر نابێت .
سیسمێک کە ناعەدالەتی و گەندەڵیی و قۆرخکاریی و چەوساندنەوەی بەرهەمهێنابێت، بۆ چاکسازیی ناشێت، بەڵکو پێویستی بە بنکۆڵکردن و گۆڕینە !
سێهەم: عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی، دەستەبەری دامەزراندنی سیستمێکی مرۆڤدۆستانەی تەندروستە . لە دیدی ئێمەدا زوڵم و چەوساندنەوە و برسیکردن و گەندەڵیی، بەدیلی دادپەروەرییە .

وتاری زیاتر