گورزەکە بوەشێنن و دەست لە پەرلەمان بکێشنەوە دژی درێژکردنی ماوەکەی.
قەت لەگەڵ داوای عاتیفیی خەڵکی ناواقعی نەبووم بە دەستلەکارکێشانەوە لە پەرلەمان یان پۆستی حکومی. بەڵام ئەمەیان نەک تەنها پێویستە بەڵکو گورزێکی گەورەیە لەم دەسەڵاتە بۆیە کاتی خۆیەتی.
به یه‌كده‌نگ ئه‌ندامانتان بخه‌نه سه‌ر شه‌قام بۆ ناڕه‌زایی دژی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. چ مه‌عنایه‌كی تیایه حزبێك زۆرینه بێت‌و بۆ خۆی درێژبكاته‌وه كه هه‌ر زۆرینه بێت؟ چ مه‌عنایه‌كی تیایه 11 ئه‌ندامی كه‌مینه‌كان به 200 و 300 ده‌نگه‌وه بڕیار له‌جیاتی ئێوه بده‌ن؟ ئه‌م بانگه‌وازه ئەو ئه‌ندام پهرلهمانانەی گۆڕان ئەگرێتەوە كه له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه نین.
ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌م. هه‌نگاوی دووه‌م كشانهوهیە له پهرلهمانو ئیحراجكردنی پارتی‌و یه‌كێتی له‌به‌رچاوی جیهانو به‌تایبه‌تی ئهمهریكاو ئه‌وروپا كه پشتگیریی ئه‌م حكومه‌ته ئه‌كه‌ن. هاوكاتیش دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندن كه چیتر پهرلهمانهکە شه‌رعی نییه. با ئه‌م ساڵه به ئابڕووچوونه‌وه به‌رنه‌سه‌ر. ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە گورزێکی مەعنەویی گەورەیە بۆیان.
بۆ هەر پەرلەمانتارێکی ئیسلامیش کە ترسی لەدەستدانی ئیمتیازاتەکەی (غیر ذات الشوكة) هەیە: دەستلەکارکێشانەوە (ذات الشوكة)یە و لە مووچە باشترە بۆتان.