خەڵکی پارتیی ئه‌م سه‌رده‌مه هەن ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌و گه‌لحۆ کە حزبه‌كه‌یان كه دامه‌زرا ئاڵای سه‌ڵاحه‌دینی هه‌ڵبژارد (ره‌نگی زه‌رد و وێنه‌ی هه‌ڵۆ) كه‌چی كه‌سێك بانگهێشت ئەکەن بۆ پێشانگای كتێب له هه‌ولێر كه به سه‌ڵاحه‌دینی وتبوو ((هیچوپووچترین كه‌سایه‌تیی مێژوو)). كورد یه‌ك كه‌سایه‌تیی هه‌یه كه له‌ئاستی جیهانییه، كه‌سایه‌تییه‌كیشه ئه‌ورووپای له مه‌یدان شه‌هامه‌ت و ره‌وشت به‌زاندبوو پێش ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگ بیانه‌به‌زێنێت، بۆیه ئه‌ورووپاییه‌كان خۆیان شایه‌تیی ئه‌و شه‌هامه‌ت‌و ره‌وشته به‌رزه‌یان بۆ داوه. ته‌ماشای ئه‌م ناڕێكییه‌ش بكه: ئێمه ناچار نین وێنه‌ی سه‌ڵاحه‌دین بۆ رۆژئاواییه‌كان راست بكه‌ینه‌وه چونكه پێویستیان نییه‌و ئه‌زانن چ پیاوێك بوو به‌ڵام ناچارین ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆ هه‌ندێك كورد راست بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش چونكه هیچ له‌باره‌ی ژیانی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رده‌مه‌كه‌ی (كه سه‌رده‌می میره‌كان ته‌ماعكاره‌كان بوو كه هه‌ر خه‌ریكی پیلانگێڕان بوون له‌دژی یه‌كتر) نازانن و قسه‌ی بازاڕیی ئه‌م و ئه‌م دووباره ئه‌كه‌نه‌وه.
سه‌ركرده به جۆری سه‌ڵاحه‌دین له مێژوو جیهان زۆر ده‌گمه‌نن چونكه سه‌ركه‌وتووه‌كانیان به‌زۆری له جه‌نگ سه‌ركه‌وتوو بوون. به‌واتایه‌كی تر، كورد خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كه نموونه‌ی له جیهان ده‌گمه‌نه.
ئه‌بوایه پارتی خۆی ئه‌و بانگهێشته‌ی قبووڵ نه‌كردایه. نه‌ك ته‌نها ئه‌م نه‌زانه تازه‌هه‌ڵكه‌وتووانه‌ی پارتی كه ئاگایان له مێژوو حزبه‌كه‌یان نییه چونكه حزب لای ئه‌وان ته‌نها پاره‌یه، به‌لكو خه‌ڵكی زۆری تریش مونافه‌سه‌یان ئه‌كه‌ن له‌و نه‌زانییه. به‌ڵام چی ئه‌ڵێی؟ له سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری هێشتا ئه‌ڵێین: ((مه‌رحه‌با ئه‌ی جه‌هل مه‌رحه‌با)).