دەرکەوتنی درۆکە بە زمانی خۆیان

لە لایەن فازیل قەرەداغى21/11/2022

کرێی بارەگەکەیان پێ نادرێت و پارەی ئاو و چایان نییەو ناچارن ئاوی بەلووعە بخۆنەوەو نەخۆش کەوتوون و سەیارەیەکیان هەیە ئەوەندەیان بەکارهێناوە بۆتە عەرەبانە (کەسیان دڵیان نایەت سەیارەکەی بخاتە خزمەتی دینەکەی) کەچی بەردەوام درۆی ئەوەیان بڵاو ئەکردەوە کە ژمارەیان لە هەزێم زۆرە: ساڵێک ١٠٠ هەزار بوون، دوو ساڵ دوای ئەوە بوونە ٣٠٠ هەزار. دوایی ژمارەیان گەیشتە ٤٠٠ هەزار کەس.
ئەم ژمارانە بە وتەی مەریوان نەقشبەندی، کەسیشیان نەهات بڵێت وا نییە چونکە یان ئەوەیە مەریوان درۆکەی لەوان وەرگرتووەو یان خۆی دروستی کردووە.
ئاگام لە دوو کەسیان بوو کە مردن تەنها شەش حەوت کەس لەگەڵ تەرەمەکەیان بوو، ئەگەر ٤٠٠ هەزار بوونایە ئەبوایە ٤٠٠ کەسیان ئامادە بوونایە. خۆ ئەگەر زۆر بوونایەو یەکی یەک دۆلاری بدایە مانگی ٤٠٠ هەزار دۆلاریان کۆئەکردەوە کە بەشی کرێی هەزار بارەگایە. نەوەڵا باوبژی ناوسکیان کۆبکردایەتەوە پارەی بارەگاو مەسرەفیان دەرئەکرد.
خۆ ئەگەر گریمان راستە ٤٠٠ هەزار کەسن کەواتە ئەوەندە چرووکن کرێی بارەگاکە کۆناکەنەوە.
لەوەش مەزنیی ئەو ئیسلاممان بۆ دەرئەکەوێت کە ئەڵێن ئاینی کورد نییە (وەک چۆن بەڵگە هەبێت زەردەشتیەت ئاینی کورد بێت کە یەک ئێرانناس لە جیهان وڕێنەی وای نەوتووە) و کە چۆن ئەنسارەکان جێگەی موهاجیرەکانیان کردووەو هەموو بوونە براو لەسەرەتای ئیسلام میراتیی یەکتریشیان وەرئەگرت و ئێستا موسڵمانان بۆ درەستکردنی مزگەوت پارەیەکی زۆر ئەبەخشن.
ئەمە حاڵیان کەچی رەواج بە ئاینێک ئەدەن کە هەڵگرانی دڵیان نایەت مانگی دۆلارێک بدەن بە پەرستگاکەیان و ئەڵێن ئاینێکە لە ئیسلام باشترە.
پێشتر ئەوەمان ئەزانی کە هەموویان چەند کەسێکن، بەڵام ئێستا هەموو کەس لەوە حاڵی ئەبێت کە دیارە باسکردنی ٤٠٠ هەزار زەردەشتی بۆ ئەوە بوو بڵێن کورد باوەشی بۆ زەردەشتیەت کردۆتەوەو بەئەندازەی ئەو ژمارەیە پارە وەربگرن و کورسییان هەبێت لە پەرلەمان. ئێستاش دەرکەوت نوێنەریان لە وەزارەت ئەوقافیش زیادەیە.
هەقی بوو زەردەشت کە بەردەوام هێرشی ئەکردە سەر دروج (درۆ).

وتاری زیاتر