شاخ پرێس:
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، ھەر کاتێک رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزا کرا، دەتوانن کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی ئەنجام بدەن.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە میدیای حزبهكهی راگهیاندووه، لە میدیا ناوخۆییەکان باس لەوەکراوە کە بزوتنەوەی گۆڕان داوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بەڵام وەک یەکێتی پێیان وایە ھەر کاتێک رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی ئیمزاکرد، دەتوانن کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و زیاتریش، ئەنجام بدەن.
لێدوانەکەی لەتیف شێخ عومەر لەکاتێکدایە، کە رۆژی دوو شەمە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ھەرێم و عێراق و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، کۆبۆوە.
ژمارەی خوێندراو : 310 جار