ڕوون میدیا
بڕیارە مەکتەبی هەڵبژاردنی (گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو) لەسەر پێشنیازێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە .
بەپێی زانیارییەکانی ڕوون میدیا، پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشنیازی فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان قایل بووە، پێشنیازێکیشی خستوەتە بەردەم هێزە سیاسییەکانی دیکە .
ڕوون میدیا زانیوێتی، پێشنیازەکەی پارتی ئەوەیە کە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێتە نیو بە نیو، نیوەی بە ئ
یەک بازنە ونیوەکەی دیکەشی فرە بازنە بێت.
بەپێی پێشنیازەکەی پارتی، لە ١٠٠ کورسی پەرلەمان،پەنجا کاندیدیان حزبەکان خۆیان دایبنێن ولەسەرتاسەری هەرێم خەڵک بتوانێت دەنگیان پێ بدات، پەنجاکەی دیکەش دابەشی سەر بازنەکان بکرێت .
ڕوون میدیا ئەوەی زانیوە، پێشنیازەکەی پارتی لای ئەو سێ هێزە جۆرێک لە رەزامەندی وەرگرتووە، بەڵام لەسەر ژمارەی بازنەکان ڕاجیاییان هەیە و بۆ یەکخستنی بۆچونەکانیشیان بڕیارە بەمزوانە کۆببنەوە .
هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانە داوادەکات سنوری پارێزگای سلێمانی بکرێتە هەشت بازنە، کۆمەڵی دادگەریش داوا دەکات بکرێت ١٢ بازنە .
ژمارەی خوێندراو : 356 جار