هەموو مانگێک ١٧١ ملیار دینار موچەکەیانە

08/09/2022

ڕوون میدیا
سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی عێراق دەڵێت "پەرلەمانتارانی عێراق هەموو مانگێک ١٧١ ملیار دینار لە بودجەی گشتی وەک موچە وەردەگرن و ٤٠ ڕۆژیشە پەرلەمانیان پەکخستووە"
فەرهاد عەدین ڕاشیدەگەیەنێت "تا ئێستا بودجەی پەرلەمان مانگانە ٢١٦ ملیار دینار لەسەر داهاتی گشتی کەوتووە"
دەشڵێت "ئەمڕۆ نۆ مانگی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر سوێند خواردنی ئەندامانی پەرلەماندا، جگە لە دەرکردنی دوو یاسا، هیچ کارێکی تریان نەکردووە"
ئاشکراشیدەکات "سێ جار پێشێلی دەستوریان کردووە و، ٤٠ رۆژیسە پەرلەمانیان پەکخستووە، کەچی مانگانە بەتەنها وەک موچە، ١٧١ ملیار دینار وەردەگرن"

ژمارەی خوێندراو : 99 جار

هەواڵی زیاتر