ڕێبین سەلام: لەبەر قوتی خەڵک لە بەغدا ناکشێینەوە

08/09/2022

ڕوون میدیا
ڕێبین سەلام مامۆستای زانکۆ و کادری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "لەبەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و، قوتی خەڵکەکەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق ناکشێینەوە"
ئەم قسانەی رێبین سەلام لە وەڵامی داوایەکی موقتەدا سەدردا دێت کە ئەمڕۆ داوای لە کورد و سوننە کرد لە پەرلەمان بکشێنەوە تا هەڵبوەشێتەوە .
ئەو کادرەی پارتی ڕاشیگەیاندووە "دۆخی هەرێم لە هیچ ناوچەیەکی دیکەی عێراق ناچێت، کۆمەڵێک کێشەمان هەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەند کە هێشتا چارەسەر نەکراون بۆیە ناکشێینەوە"
ئاماژەبەوەشدەکات "لەبەر بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و قوت و نانی خەڵک، لە بەغدا دەمێنینەوە و ناکشێینەوە"

ژمارەی خوێندراو : 41 جار

هەواڵی زیاتر