دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی
ڕوون میدیا
مسته‌فا جبار سه‌نه‌د ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات " دوای بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی، پێكهاته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی هه‌ڵوه‌شایەوە و، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كۆمپانیاكە راگرت"
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق سوپاسی دەشڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ناو و پێكهاتە و لۆگۆی كۆمپانیاكە، هەروەك سەرجەم بەڕێوەبەر و فه‌رمانگه‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت" .
سه‌نه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وتی نیشتمانیداین، كه پێشتر 8 مادەی ره‌خنه و تێبینی له‌سه‌ربوو، بەڵام دامەزراندنی ئەم كۆمپانیایە بەو شێوەیەی كە ئامادەكرابوو و دادگا هەڵیوەشاندەوە، پێچەوانەی دەستورە و بۆ مەرامی تایبەتە كە ئەوە قابیلی قبوڵ نەبوو"
ژمارەی خوێندراو : 61 جار