قوباد تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌

12/07/2019

دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی



شاخ پرێس:

به‌ بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ره‌وه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ له‌ لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه‌ كاروباره‌كانی په‌روه‌رده‌ به‌رێوه‌ده‌برین.

بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن  قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ به‌رواری 30ـی حوزه‌یرانی 2019 ده‌ركراوه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند رێكارێكی ئیدارییه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه‌.

ژمارەی خوێندراو : 177 جار

هەواڵی زیاتر