توركیا قۆناغی یه‌كه‌می سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400ـی له‌ روسیا وه‌رگرت

12/07/2019

سیستەمی به‌رگریی مووشه‌كی ئاسمانیی له‌ جۆری ئێس 400ی رووسی


شاخ پرێس:

توركیا قۆناغی یه‌كه‌می سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی ڕوسیی (S400) ی له‌ ڕوسیا وه‌رگرت و، ڕوسیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت "پێدانی سیستمه‌كه‌ به‌ ته‌واوی به‌ سێ قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت" .


ئاژانسی هه‌واڵی (تاس)ی ڕوسی بڵاویكرده‌وه‌ "قۆناغی یه‌كه‌می سیستمه‌كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12 ی حوزه‌یرانی 2019 به‌ فڕۆكه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی توركیا كراوه‌".


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌زاری به‌رپرسانی ڕوسیاوه‌ ئاشكراشیكردووه‌ "له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی دیكه‌دا قۆناغی دووه‌می سیستمه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ توركیا و قۆناغی سێهه‌میش كه‌ زیاتر له‌ 120 مه‌شه‌كه‌ به‌ ڕێگه‌ی ده‌ریایی و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتی دیكه‌دا ده‌گاته‌ ده‌ستی توركیا".


به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ "ڕاهێنان به‌ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ دژه‌ موشه‌كییه‌ كراوه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ 80 شاره‌زای سه‌ربازی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ڕوسیا ڕاهێنانیان بینیوه‌".


دوای گه‌یشتنی قۆناغی یه‌كه‌می سیستمه‌كه‌ش، ده‌سته‌ی فیدراڵی ڕوسیا بۆ هاوكاریی ته‌كنه‌لۆژیی سه‌ربازیی ڕایگه‌یاند "فرۆشتن و ڕاده‌ستكردنی سیستمه‌ دژه‌ موشه‌كیه‌كه‌ به‌ توركیا به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ بووه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌"

ژمارەی خوێندراو : 246 جار

هەواڵی زیاتر