چوارچێوەی هەماهەنگیی، هێرشدەکاتە سەر هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان

29/09/2022

ڕوون میدیا
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی هێرشدەکاتە سەر هیزە کوردییەکانی ئۆپۆزسێۆنی ئێران و دەڵێت "بەشێک لەمانە تێوەگلاون لە بازرگانیی مادەی هۆشبەر"
جەبار ئەلمەعموری سەرکردەی هەماهەنگیی راشیگەیاندووە "ئێستا زیاتر لە ٥٠ بارەگای هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسێۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، بەشێک لەمانە هێزی چەکداریان هەیە و، بونەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێران و عێراقیش"
ئەلمەعموری پێشیوایە ،"بوونی بارەگای ئەو هێزە کوردییانەی ئێران و پەکە لەسەر خاکی عێراق، پێچەوانەی دەستورە و، سەردەکێشێت بۆ لێکەوتەی مەترسیدار و گرفتی زۆر بۆ عێراق دروستدەکات"
بەوتەی سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی "مەترسیی ئەم حزبانە لەوەدایە کە تێوەگلاون لە بازرگانی مادەی هۆشبەر و و قاچاخچێتی و، سەپاندنی دەسەڵاتی چەکداریی خۆیان لەو ناوچانەی تیایدا جێگیربوون"
جەتیشدەکاتەوە کە "پێویستە ناوەڕۆکی دەستوری عێراق جێبەجێبکرێت و، ریگەنەدرێت هیچ هیزیکی نەیار و دژی وڵاتانی دراوسێ لەسەر خاکی عێراق هەبێت"
دەشڵێت "کاتێک دەتوانین ریگری لە دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ و بۆردومانەکانیان بگرین، کە ریگەمان نەدابێ بارەگای هیچ هێزێکی نەیاری وڵاتانی دراوسێ لە عێراقدا بوونیان هەبێت"

ژمارەی خوێندراو : 158 جار

هەواڵی زیاتر