ڕوون میدیا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک پەنابەری ئێرانی کۆبوەتەوە و ڕایگەیاندووە "ئێمە هەموو کارێک دەکەین تا ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوام بن"
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەیبەوەشکردوە "ئەمریکاپشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەکات و هەموو کارئاسانییەکیان بۆ دەکات"
بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، "واشنتۆن هەوڵدەدات ئینەرنێتی خۆڕایی بۆ خۆپیشاندەران دابین بکات، تا وێنە و ڤیدیۆی ئاڵۆزییەکان بڵاوبکەنەوە و بتوانن پەیوەندیان لەگەڵ ناوخۆ و دەرەوە داهەبێت"
زیاتر لە مانگێکە ئالۆزیی ونارەزایەتی بەشێک لە شارەکانی ئێرانی گرتوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن .
هاوکات ژمارەیەک کەسی بیانیشیان لەناوخۆی ئێران دەستگیرکردووە کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەوروپین، بەوتەی بەرپرسانی ئێران "ئەوانە دەستیان لە نانەوەی ئاژاوە و ئاڵۆزیدا هەبووە"
ژمارەی خوێندراو : 150 جار