بەرلە لوتكەی كۆمكاری عەرەبیی، هەریەكە لە (میسر و قەتەر و سعودیە و ئیمارات و ئەردەن) پرۆژەیەكیان دەربارەی غە*زە ئامادەكردووە .
میدیا عەرەبییەكان ناوەڕۆكی پرۆژەكەیان ئاشكراكردووە كە خۆی لە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غە*زەدا دەبینێتەوە بەڵام بەو مەرجەی خەڵكەكەی لە شوێنی خۆیان بمێننەوە .
ئامادەكاری پرۆژەكە میسرە و دەبێتە پرۆژەی هاوبەشی وڵاتانی عەرەب و جێگرەوەی پیلانەكەی ترەمپ بۆ داگیركردنی غە*زە و دەركردنی خەڵكەكەی بۆ میسر و ئەردەن.
میدیای عەرەبی بەشێك لە ناوەڕۆكی پرۆژەكەی بڵاوكردوەتەوە كە ئەمەیە:
قاهیرە نەخشەڕێیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی غە*زە پێشكەكەش دەكات كە لە ماوەی 3 بۆ 5 ساڵدا جێبەجێدەكرێت بەبێ ڕاگواستنی خەڵكەكەی .
پرۆژەكەی میسر دەربارەی غە*زە بە دوو قۆناغ جێبەجێدەكرێت، قۆناغی یەكەم لابردنی داروپەردوی باڵەخانە و خانووە ڕووخاوەكان دواتریش دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون .
بڕیارە وردەكاریی پرۆژە میسرییەكە هەفتەی ئایندە ڕابگەیەنرێت .
پرۆژە میسرییەكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی غە*زە، شاری رەفەح لە باشورەوە دەستپێدەكات و بە ئاوەدانكردنەوەی باكوری كەرتی غە*زە كۆتاییدێت .
پرۆژەكە بەپێی پلانێك بەڕێوەدەچێت كە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غە*زە بە بەشداریی وڵاتانی عەرەبیی و یەكێتی ئەوروپا و نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامدەدرێت
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 38 جار