شانشینی ئەردەن دژایەتی پیلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ داگیركردنی غە*زە و ڕاگواستنی خەڵكەكەی دەكات و دەڵێت "دەبێت غە*زە ئاوەدان بكرێتەوە و بەبێ ئەوەی خەڵكەكەی بۆ هیچ شوێنێك بگوێزرێنەوە" .
جەعفەر حەسان، سەرۆك وەزیرانی ئەردن ڕایدەگەیەنێت "هەڵوێستی ئەردن روون و جێگیرە، داگیركردنی غە*زە لەلایەن ئەمریكاوە رەتدەكاتەوە، نابێ هیچ جۆرە چارەسەرێك بۆ پرسی غە*زە لەسەر حسابی غە*زە و خەڵكەكەی بێت" .
دەشڵێت "ئەردەن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەرقاڵی هەڵوێستێكی عەرەبیی یەكگرتووە بۆ دوبارە بونیادنانەوەی كەرتی غە*زە" .
لەلایەكی دیكەوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كە بڕیاربوو لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ سەردانی ئەمریكا بكات، سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە .
میدیای میسری لە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاشكرایكردووە "سیسی لە ترسی فشارەكانی ترەمپ بۆ رازیكردنی بە كردنەوەی سنورەكانی بە رووی هاوڵاتیانی غە*زە و نیشتەجێكردنیان لە وڵاتەكەی، سەردانەكەی بۆ ئەمریكا هەڵوەشاندوەتەوە" .
ئاماژەیبەوەشكردووە "لە ئەگەری قایلبوونی سیسی بە پیلانەكەی ترەمپ، تورەیی هەموو شەقامی میسریی دەگرێتەوە و دوورنیە دۆخەكە بەرەو تەقینەوە ببات"
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 38 جار