میسر دەست بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە دەكات بەو مەرجەی غەزەییەكان لە خاكی خۆیاندا بمێننەوە .

پێش 3 هەفتە

پرۆژەكەی میسر پێشتر هەریەكە لە سعودیە و ئەردەن و قەتەر لەسەری ڕێككەوتوون، لە سەرتای پرۆسەكەدا و لەناو كەرتی غەزە ناوچەیەكی ئەمنیی دروستدەكرێت كە غەزەییەكانی بۆ دەگوازرێنەوە تا قۆناغ بە قۆناغ ئاوەدانكردنەوە دەستپێدەكات .
رۆژنامەی ئەهرامی میسری لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، كۆمپانیا میسریی و عەرەبیی و نێودەوڵەتییەكان لەو پرۆسەیەدا بەشداریی دەكەن و سەرەتاش لە ژێرخانی غەزە، وەك تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ دەست بە ئاوەدانكردنەوە دەكەن .
پرۆژەكە لە بنەڕەتدا پرۆژەی میسرە و هەریەكە لە سعودیە و قەتەر و ئەردەن و ئیمارات بەشداریی تێدادەكەن و وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت بیكەنە جێگرەوەی پیلانەكەی ترەمپ و ناتانیاهۆ كە دەیانەوێت غەزە داگیربكەن و خەڵكەكەی دەربەدەر بكەن .
پرۆژەكەی میسر بۆ ڕێگرتنە لە چوونی هاوڵاتییانی غەزە بۆ میسر و ئەردەن چونكە ترسیان لە تەقینەوەی ناڕەزایەتیی ناوخۆ و گواستنەوەی شەڕی فەلەستینییەكان و قەوارە زایۆنی هەیە بۆ ناوخۆی وڵاتەكانیان .

ژمارەی خوێندراو : 27 جار

هەواڵی زیاتر