زیاد جەبار: یەکێتى ناچێته‌ هه‌ڵبژاردنێكه‌وه‌ ده‌نگی مردوو و دوباره‌ی تێدابێ .

05/11/2022

روون میدیا
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت "یەکێتى ناچێته‌ هه‌ڵبژاردنێكی پڕ لە ساخته‌و ده‌نگی دووباره‌و مردووه‌وه‌، لەبەرئەوە ئامادەنین بچینە هەڵبژاردنێكەوە كە پارتی دەیەوێت وەك رابردوو پرۆسەیەكی شێواو بەڕێوەببرێت".
وتیشی " تاوەكو ئێستا بۆ هەڵبژاردن كار بەیاسایەك دەكرێت كە هی 30 ساڵ پێش ئێستایە، بۆیە هەموو لایەكیان درك بەوە دەكەن یاساكە كەموكوڕی تێدایە و پێویست دەكات یاسایەكی نوێمان هەبێت، ئەگەر لە عێراق بڕوانین بۆ هەر هەڵبژاردنێك یاسایەكی نوێی بۆ دەركراوە، بەڵام لە هەرێم پارتی رێگرە بۆ یەكجاریش بێت پێش هەڵبژاردن یاساكە هەموار بكرێتەوە و تەنها یەكجار با چاو لە عێراق بكەین" .

ژمارەی خوێندراو : 144 جار

هەواڵی زیاتر