رێكخراوێك بڕی 3 بۆ 5 دەفتەر دەدات بە خاوەن پرۆژەكان

11/12/2022

روون میدیا
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند " رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەبەستی فراوانكردن و پەرەپێدانی پرۆژەكان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی خاوەن پرۆژەكان دەكات كە برێكی زۆر پارەی دابینکردووە لە سنوری سلێمانی كە بەبێبەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکانی كەرتی كشتوكاڵی و مەر و ماڵات بۆ فراوانکردنی پرۆژەکانیان کە بڕەکەی لەنێوان پێنج هەزار بۆ 30 هەزار دۆلاردایە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ” مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک کەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی کارەکە 3- 50 کارمەندی هەبێت، پرۆژەکە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەکارکردن بەردەوام بێت و خاوەنی کارەکە عیراقی بێت" .
ئاشکراشی کردووە، ” هەرکەسێک خوازیارە سوودمەندبێت لەم هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرە و وەرناگیرێتەوە، هەتا 29ی کانوونی یەکەم سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواكاری " .

ژمارەی خوێندراو : 194 جار

هەواڵی زیاتر