هەرێمی كوردستان زیاتر لە 118 ملیار دینار پارەی بەشە خۆراكی مانگانەی بەغدا قەرزارە

01/02/2023

هەرێمی كوردستان 118 ملیار و207 ملیۆن دینار پارەی بەشە خۆراكی مانگانەی بەغدا قەرزارە و وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت ئەوەی رۆیشت رۆیشت ، بریارە لەمەودوا پارەی بەشە خۆراكی مانگانە بدەنەوە عێراق.
لە ساڵی 2004وە حكومەتی هەرێم پارەی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانی نەداوەتەوە بەغدا كە بڕەكەی دەكاتە 118 ملیار و 207 ملیۆن دینار و ئەو بڕە پارەیەش بریكارەكانی خۆراك مانگانە بۆ هەر ئەندامی خێزانێك 750 دینار وەردەگرن و دەبێت ئەو بڕە پارەیە بگێڕنەوە بۆ حكومەتی ناوەند بەڵام حكومەتی هەرێم نەیداوەتەوە نەیناردوە بۆ بەغدا و پارەكەی خواردووە.
لە ئیستادا حكومەتی ناوەند داوای ئەو پارەیە دەكات بەڵام وەزیری بازرگانی هەرێم دەڵێت ئەوەی رۆیشت رۆێشت ، بریارە لە ساڵی رابردووەوە پارە رادەستی بەغدا بكەنەوە.
#rwn_media

ژمارەی خوێندراو : 104 جار

هەواڵی زیاتر