شاخ پرێس:
- دەتوانی بە 10 هەزار دۆلار رەگەزنامەی میسری بكرێت كە دەتوانی بەبێ ڤیزا سەردانی 58 وڵات بكەیت
- دەتوانی بە 245 هەزار دۆلار رەگەزنامەی كەمبۆدیا بەدەستبهێنیت، دەتوانی بەبێ ڤیزا سەردانی 63 وڵات بكەیت.
- رەگەزنامەی یۆنان بە 290 هەزار دۆلارەو دەتوانی بەبێ ڤیزا بچیتە 166 وڵاتی جیهان بە وڵاتە ئەوروپییەكانیشەوە.
- پورتوگال رەگەزنامەكەی بە 406 هەزار دەفرۆشێتو بەو رەگەزنامەیە دەتوانی بچیتە 167 وڵات بەبێ ڤیزا.
- مونتینیگروش رەگەزنامەكەی بە 406 هەزار دەفرۆشێتو بەبێ ڤیزا دەتوانی بچیتە 121 وڵات.
- ئەمریكاش رەگەزنامەكەی بایی 500 هەزار دۆلارە و دەتوانی بە جنسییەی ئەمریكییەوە بچیتە 166 وڵات.
- ئیسپانیا رەگەزنامەكەی بایی 580 دۆلارەو دەتوانی بەبێ ڤیزا بچیتە 168 وڵاتی جیهانەوە.
- كەنەداش رەگەزنامەكەی بایی 800 هەزار دۆلارەو دەتوانی بەبێ ڤیزا بچیتە 165 وڵات.
- ئوسترالیا رەگەزنامەكەی بە 1.5 ملیۆن دۆلاری ئوسترالی دەفرۆشێت و دەتوانی بەبێ ڤیزا بچیتە 163 وڵاتی جیهان.
- بەریتانیا رەگەزنامەكەی بە 2.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەفرۆشێت و دەتوانی بەبێ ڤیزا بچیتە 165 وڵاتی جیهان.
مەرج نییە پارەكە راستەوخۆ بەرامبەر بە رەگەزنامەكە بێت، دەتوانی بەو پارەیە وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا بكەیت و رەگەزنامەكە بەدەستدەهێنیت.
سەرچاوە: passportIndex
ژمارەی خوێندراو : 331 جار