شاخ پرێس:
بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی وتەکانی ڕۆژی ڕابردووی مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەداتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حزبە دەڵێت "یەکێک بەدەست و دەمی خۆی، ئیعتراف لەسەر ھاوڕێ و ڕێکخستنەکانی خۆی بکات لە شاخ، ئازای دەوێت بێت و باسی کەسانی دیکە بکات" .
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی لەکاتی ڕاگەیاندنی پرۆژەکەی بۆ چاکسازیی لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا وتارێکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە " لەدوێنێوە چاوەڕێبووم ئەوانەی لەشاخ و لەشار لەگەڵ کاک نەوشیرواندا بوون و لە مەوقیفەکانیشدا مەلابەختیاریان ناسیوەو لەسەردەمی گۆڕانیش ھەم کاک نەوشیروان و ھەم خەڵکی دیکەشیان باش ناسیوە، بەدەنگ بێن، ئاوێنەیەک بدەن بەدەستیەوەو بڵێن: تۆ ئەمەی!!"
دەشڵێت "ئەوانەی کە نازانن چیان دەوێت، نازانن توانایان چەندە، لەبری پرۆژەی بەدیل، دێن بێڕووئیای خۆیان بە دروستکردنی تۆمەت بۆ خەڵکی دیکە دەشارنەوە، نەک ناتوانن ھیچ پێشکەش بەکۆمەڵگا بکەن، بەڵکو لاوازی خۆیان پیشاندەدەن" .
عەلی حەمە ساڵح بۆ مەلا بەخیار ئەوەشی وتووە " ئەوەی ئێستاش باسی گەندەڵی و دزی و تاڵانکاری و میلیشیاگەری حیزبی دەکەیت، وانەیەکە نەوشیروان مستەفا دەیوتەوەو ئێوە دژی ئەم مامۆستا بوون" .
ھەروەک ئاماژەیبەوەشکردووە "مەلا بەختیار بە نوزە نوزو بۆڵە بۆڵ و لەگۆشەی ماڵەکەیەوە توانای ڕووبەڕووبونەوەی منداڵی بەرپرسەکانی نیەو دێت باسی کاک نەوشیروان دەکات"
بۆ خوێندنەوەی تەواوی وڵامەکە، کلیک لێرە بکە
ژمارەی خوێندراو : 469 جار