قایمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کاروچالاکییەکانی مانگی رابردوی لیژنەکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، توانراوە 43 تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو لەناو ببرێت .
قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و پشكنینه‌كانیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوبراون.
له‌راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه بۆئه‌وه كراوە، له‌مانگی (نیسانی2023)ـدا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (43) تۆن خواردن و خواردنه‌وه و كاڵاوشمه‌كی دیكه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه و لەلایەن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون
له ئاماری لیژنه‌کەدا هاتوه، به‌شێك له جۆری ئه‌و خۆراك و مادده به‌سه‌رچوانه بریتی بووە له خوارده‌مه‌نی مناڵ ( بسكیت، جه‌لی بۆن، كێك، شه‌ربه‌ت)، هه‌روه‌ها پاككه‌ره‌وه‌كانی (زاهی، سابون، كلێنس و كلێنسی ته‌ڕ، هه‌ویری ددان شۆردن و موكه‌یه‌ف)، له‌گه‌ڵ (دۆشاوی ته‌ماته، ماست، شه‌ربه‌ت، خورما، شیرینی، نه‌سته‌له، ئاوی له‌ده‌به نراو و خوارده‌مه‌نییه وشكه‌كان) له‌گه‌ڵ چه‌ندین خۆراك و مادده‌ی تری ماوه به‌سه‌رچو كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌بڕی جیاواز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردن، ئاشكرایكردوه، كۆی ئه‌و خۆراك و مادده ماوه به‌سه‌رچوه‌كان، (43) تۆن و (855) كیلۆگرامه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
ژمارەی خوێندراو : 223 جار