قوباد تاڵەبانی بۆ ڕێباز حەملان: نمونەیەکی جوانت پێشکەشکرد و توانیتان ئیدارەیەکی باشی وەزعەکە بدەن

22/07/2019

شاخ پرێس: 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە نوسراوێکی فەرمیی سوپاسی ڕێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی و ئابوریی دەکات و دەڵێت "تۆ توانیت ئیدارەیەکی باشی وەزعەکە بدەیت" .

لەو سوپاسنامەیەدا بۆ حەملان، قوباد تاڵەبانی نوسیوێتی "دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆمت ئاراستە بکەم، بەرامبەر ھەوڵ و ماندووبوونەکانت و لە پای پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوانی کارکردنی ھاوبەش و کاری پێکەوەیی لە حکومەت" .

بە وتەی تاڵەبانی "ڕێباز حەملان وەک وەزیری دارایی توانیوێتی ئیدارەیەکی باشی وەزعەکە بکەن" .

ئەم سوپاسنامەیەی قوباد تاڵەبانیی بۆ ڕێباز حەملان لەکاتێکدایە، تا ئێستا فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان موچەی پاشەکەوتکراوی پێنج ساڵی ڕابردوویان لای حکومەتە و، لەمساڵیشدا کە حەوت مانگ تێپەڕیووە، تا ئێستا تەنھا چوار موچەیان وەرگرتووە . ھەروەک بەرزرکردنەوەی پلەکانیشیان ڕاگیراوە و ھیچ کەسیش نازانێت داھاتی ھەرێمی کوردستان بە نەوتی و نا نەوتییەوە چەندە و بۆ کوێ دەچێت ؟

 

ژمارەی خوێندراو : 455 جار

هەواڵی زیاتر