وەزیری گواستنەوە: عێراق ڕێگا نادات خێرایی ئینتەرنێت زیاد بکەین

22/07/2023

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەیانەوێت خێرایی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکەن، "بەڵام حکومەتی عێراق رێگە نادات."

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێڵەکانی ئینتەرنێت ئێستا لە هەرێمی کوردستان چ لەرووی نرخ و چ لەرووی خێراییەوە لە ئینتەرنێتی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق باشتر و گونجاوترن

دەشڵێت: ئینتەرنێتی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە وڵاتانی دراوسێی عێراقیش خێراتر و هەرزانترە

بە وتەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، تۆڕی ئینتەرنێت ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە توانایدایە خێراتر بکرێت، بەڵام خێراکردنی ئینتەرنێت پێویستی بە رێگەپێدانی بەغدا هەیە و ئەگەر حکومەتی عێراق رێگە بدات، ئەوا هەرێمی کوردستان ژمارەی تاوەرەکانی پەخشکردنی هێڵی ئینتەرنێت زیاتر دەکات و خێرایی هێڵەکانیش بەشێوەیەکی گشتی بەرزتر دەکاتەوە.




ژمارەی خوێندراو : 284 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو