ئەمریکا و تورکیا لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا نەگەیشتنە ڕێککەوتن

24/07/2019


شاخ پرێس: 


وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە پێشنیازە نوێکەی ئەمریکا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا گرت و رایگەیاند "جێی رەزامەندی تورکیا نییە". 

مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند "ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا لەسەر پرسی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا لەگەڵ ئەمریکا رێکنەکەون، ئەوا دەکرێت سوپای وڵاتەکەی ھێرشی سەربازی ئەنجامبدات". 

چاوشئۆغڵو وتیشی  "ئەمریکا پێشنیازی نوێی لەبارەی ئەو ناوچە ئارامە داوەتە تورکیا، لەوانەش ھەبوونی ھێزی ھاوبەش. بەڵام وەزیری دەرەوەی تورکیا نەچووە ناو ئەو وردەکارییەوە کە چ شتێک بەلای ئەنقەرەوە جێگەی پەسند نەبووە". 

باڵیۆزی ئەمریکاش لە ئەنقەرە رایگەیاندووە "کۆبوونەوەکانی جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ وەزیری بەرگری و وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا راستگۆیانە، ئەرێنی و سوودبەخش بوون".

ژمارەی خوێندراو : 260 جار

هەواڵی زیاتر