شاخ پڕێس:
ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی رێكخەری گشتی بزووتنه‌وه‌كه كۆ دەبێتەوە بۆ دیاریكردنی چەند کاندیدێک بۆ پۆستەكانی حكومەت لە پشكی حزبەكەی دیاری دەکات.
به‌پێی هه‌واڵی میدیایی گۆڕان بڕیارە ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تەواوكردنی كۆبوونەوەكانی رابردووی جڤاتی گشتی و رۆژی پێنجشەمی جڤاتی نیشتمانی كۆ ببێتەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌بێت و سێ تەوەر تاوتوێ دەكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه ناوی كاندیدی پۆستەكانی بریكارانی وەزیر و سەرۆكی دەستەكان و كه له پشكی حزبه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم به‌ریكه‌وتووه یەكلا دەكاتەوە.
ژمارەی خوێندراو : 437 جار