حەوت پاسەوانی بەرپرسێکی ھەرێم لە ناوەڕاستی شەقام لە پیاوێکی پەنجا ساڵە دەدەن

27/07/2019

شاخ پرێس:

ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت "پاسەوانەکانی بەرپرسێکی حزبیی لەلای بەنداوی سماقوڵی دادەبەزن و ھەڵدەکوتنە سەر ھاوڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵ و لەبەرچاوی خەڵک لێی دەدەن" .

ھێرش قادر ڕۆژنامەنووس دەڵێت " دوێنێ لەکاتی گەڕانەوەم بۆ سلێمانی، ڕێگەی سماقوڵی درووست لای بەنداوەکە زۆر قەرەباڵەغ بوو یەک کاتژمێر و ٢٠ خولەک چاوەڕێم کرد تا لەوێ دەرچووم، لەکاتی ئەو قەرە باڵەغیەدا ھەر کەس ھەوڵی دەدا زوو دەرچێت ئەم سێ ئۆتۆمبێلە نازانم پاسەوانی کام بەرپرسی نا بەرپرسبوون پیاوێکی نزیک ٥٠ ساڵە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بە سوتفە کەوتە نێوانیان و چەند جارێک فولیان بۆ لێدا ئەویش ڕێگەی نەبوو لاچێ، دوو ئۆتۆمبیلیان ڕۆشت و دانایەکیان مایەوە ئەوندەی پێنەچوو بە حەوت حیمایە دابەزین بۆ پیاوە پەنجا ساڵەکەو لێیاندا بە بەرچاو سەدان خەڵکەوە" . 

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەبەوەشدەکات "بەداخەوە زۆر ھەوڵمدا بزانم چ بەرپرسێک بوو، دوای سەیرکردنێکی زۆر بەرپرسەکەم نەبینی تەنھا ئافرەتێکم بینی لەگەڵ ٣ ئافرەتی دیکەی فیلپینی لەگەڵ پاسەوان و ئافرەتەکەی دیکەدا بوون"

ھێرش قادر دەشڵێت "شەرم دەکەم بە بەرپرسانی پارتی و یەکیتی دەوترێت بەرپرس، لە ھەمووی ناشسیرینتر دەمانچەکانی پشتیان بوو بە بەرچاو ئەو خەڵکە عەرز یان دەکرد"

سەبارەت بە کاردانەوەی ئەو پیاوەی کە پاسەوانەکانی ئەو بەرپرسە حزبییە فەلاقەیان کردبوو ئاشکرایدەکات "ئەو پیاوە پەنجا ساڵەش زۆر ھەوڵیدا بەرەنگاریان بێتەوە بەڵام خەڵک ھیوری کردەوە"

ژمارەی خوێندراو : 1220 جار

هەواڵی زیاتر