گوندێكی سەربە ناحیەی ئاغجەلەر بوردومان كرا.

27/12/2023

گوندێكی سەربە ناحیەی ئاغجەلەر بوردومان كرا.

 هێمن بەهجەت بەرێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر زانیارییەكانی بۆ روون میدیا پشتڕاست كردەوە كە بەیانی ئەمرۆ دوو جار بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان بوردومانی گوندێكی چۆڵكراوی ناحیەكەیان كراوە.

 بە پێی زانیارییەكانی روون میدیا گوندەكە ناوی "تووتەقەڵ"ـــە و ماوەی چەند ساڵێك چۆڵكراوە و ئاوەدانی زۆر كەمە و هاوڵاتیانی ناوچەكە چەند جارێك خەڵكی چەكداریان لەوگوندە و دەوروبەری بینیوە كە گۆمانیان وابووە چەكدارانی پە*كە*كە بن.

 هیچ زانیارییەكی فەرمی لە سەر ئەوە نیە كە فرۆكە بێ فرۆكەوانەكە هی چ وڵاتێكە بەڵام گومان دەكرێت فرۆكەی توركیا بێت.

 

ژمارەی خوێندراو : 83 جار

هەواڵی زیاتر