شاخ پرێس:
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی چواره‌می ده‌به‌ستێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی زه‌مینه‌سازیش بۆ كۆنگره ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵ له به‌رده‌م وێستگه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیاردایه و ده‌مانه‌وێت هه‌مووان به گیانی پێكهوهییهوه بڕۆینه كۆنگره" .
فه‌خره‌دین قادر ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و یه‌كێك له ئه‌ندامانی زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له لێدوانێكیدا تایبه‌ت بۆ شاخ پرێس ئاشكرایكرد "له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ئه‌و برا و خوشكانهی كه سه‌رده‌مێك له‌ناو كۆمه‌ڵدا كاریان كردووه و ئێستا به هه‌ر دۆخێك بێت له ماڵه‌وه‌ن، دانیشتووین و پرۆژه و پێشنیازی زۆر جوانیشیان پێداوین" .
به‌وته‌ی فه‌خره‌دین قادر "ئَێمه به‌و خه‌ڵكه‌مان وتووه كۆمه‌ڵ ماڵی خۆتانه و وه‌رن به هه‌موومان ئه‌و ماڵه ئاوه‌دانتر بكه‌ینه‌وه و زۆربه‌شیان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه كه له داهاتوودا هاوكاربن و شان بدنه‌وه به‌ر كار و پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵ" .
ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات "بارودۆخی سیاسیی و حزبیی له هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیه ده‌مانه‌وێ كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین كه كۆمه‌ڵ بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاماده بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه بیگونجێنین" .
سه‌باره‌ت به لێكردنه‌وه‌ی پاشگری (ئیسلامیی) له‌ناوی حزبه‌كه‌یان، فه‌خره‌دین قادر ڕایگه‌یاند "زه‌حمه‌ته بتوانین له كۆنگره‌ی چواره‌مدا ئه‌و هه‌نگاوه بنێین، چونكه جۆرێك له هه‌ستیاری لای به‌شێك له سه‌ركرده و كادرانی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر لابردنی پاشگری (ئیسلامیی) هه‌یه" .
وتیشی "خۆی ئه‌و پێشنیازه مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌به‌نی كرد، ئه‌و پاشگره هه‌بێت یان نه‌بێت، ئێمه هێزێكی ئیسلامین، گرنگ ئه‌وه‌یه خۆمان له چوارچێوه‌یه‌كدا قه‌تیس نه‌كه‌ین و هه‌رچی ئه‌و كۆسپ و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ئه‌گه‌ر كه‌وتبێته نێوان ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان لایبه‌رین و كار و پرۆژه‌ی خۆمان فراوانتر بكه‌ین كه ئه‌وه هه‌موو كۆمه‌ڵ قه‌ناعه‌تی پێیه‌تی" .
سه‌باره‌ت به نیازی حزبه‌كه‌ی بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی كه ئارام قادر سه‌رۆكی پێشوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، فه‌خره‌دین قادر ڕایگه‌یاند "پرسی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێكی سیاسیی دیكه ده‌بێت كۆنگره و كۆنفرانسه گشتییه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه ئێستا هه‌ریه‌كه‌مان هێزێكی سیاسی جیاوازین و دید و دونیابینی جیاوازمان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر شتێكی وا پێنشاز بكرێت ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه بێت و پاشان كۆنگره‌ش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ری ده‌دات"
ژمارەی خوێندراو : 585 جار