نەخۆشخانەی ناسر داگیرکراوە و کارەساتی گەورەی مرۆی بەڕێوەیە

18/02/2024

وەزارەتی تەندروستی غە*زە:
سوپای زایـ * ـۆنی ژمارەیەكی زۆری پزیشك و كارمەندی تەندروستییو نەخۆش و ئاوارەی لە باڵەخانەی لەدایكبوون لە نەخۆشخانەی (ناسر) دەستبەسەركردووە و بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكات .
زایـ * ـۆنییەكان 5 كارمەندی تەندروستیی و 120 نەخۆشی لە باڵەخانەی نەخۆشخانەی ناسری كۆن، بەبێ ئاو و كارەبا و بێ خۆراك و ئۆكسجین زیندانیكردووە .
بەهۆی وەستانی مۆلیدەكانەوە، ئێستا كۆمەڵگەی پزیشكی ناسر بەتەواوی بێ كارەبایە، هۆشداریی دەدەین لە گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی زۆری نەخۆش كە پێویستیان بە ئۆكسجینە .
زایـ * ـۆنییەكان ڕێگە بە گواستنەوەی ئەو نەخۆش و بریندارانە نادەن كە دۆخیان مەترسیدارە بۆ نەخۆشخانەكانی دیكە و ڕزگاركردنی ژیانیان .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 56 جار

هەواڵی زیاتر