میدیای ئێرانی نزیك لە دەسەڵاتی دادوەریی ئاشكرایكردووە "خێزانی یەكێك لەو مناڵانەی كە ئەو پیاوە ئاینییە دەستدرێژیی كردوەتەسەر، خەڵكی شاری بۆكانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، بە فەرمیی سكاڵایان لەسەر ناوبراو تۆماركردووە و داوای لەسێدارەدانی تاوانباریان كردووە بەشێوەیەكی ئاشكرا" .
ناسر عەتەباتی، سەرۆكی دادگای شاری بۆكان ڕایگەیاندووە "ئەم دۆسیەیە بەهۆی ئەو کاریگەرییە سۆزدارییە بەرفراوانەی کە لەسەر ڕای گشتی دروستیكردووە، لەلایەن دادگاوە گرنگیی تایبەتی پێدرا" .
دەشڵێت "لەسەر داوای خێزانی قوربانییەكە، ئەو پیاوە ئاینییە بەشێوەی ئاشكرا و لەبەرچاوی خەڵك لەسێدارەدراوە"
ژمارەی خوێندراو : 5 جار