لەناو پێڵاوی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئامێری سیخوڕیمان دۆزیوەتەوە .
لەوەی چاودێرانی ئەو ئاژانسە سیخوڕن، هیچ گومانێکمان نییە؛ ئەمە ڕاستییەکە و هەمووان دەیزانن.
ئیسرائیل چۆن زانی ئێمە لە نەتەنز دامەزراوەی ئەتۆمیمان هەیە؟ ئەوان یان بە هۆی مانگە دەستکردەکانی ئەمەریکا یان لە ڕێگەی سیخوڕەکانیانەوە بەوەیان زانیوە .
ئێمە دەزانین پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە پەنا کاری چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمەدا، سیخوڕیی دەکەن .
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێمە 10 ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنی لە ئیسرائیل وە دەست هێنا، لە ناو ئەو بەڵگەنامانەدا دەرکەوت کە سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ڕاپۆرتەکانی ئێمەی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانمان داوە بە ئیسرائیل .
کاتێک چاودێرانی ئەو ئاژانسە دەیانەوێت سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بکەن، لە لایەن پاسەوانانی دامەزراوەکەوە دەپشکێنرێن و ئامێری سیخوڕیی لەناو پێڵاوەکانیاندا دەدۆزرێتەوە! بۆ ئەوانە دەیانەوێت کێ بخەڵەتێنن؟
ژمارەی خوێندراو : 4 جار