ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ
هەیە
ئێران ئاسمانی وڵاتەكەی بەتەواوی
داخست و هیچ جوڵەیەكی فڕۆكە لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا نابینرێت .
پیلانێكی ڕژێمی زایۆنیی بۆ
تیرۆركردنی (مەسعود پزیشكیان) سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرابووە .
ئێران هەوڵەكەی پوچەڵ كردوەتەوە و
هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە داڕێژەرانی پیلانەكە دەكات .
میدیای عیبری دەڵێت "ئێران خۆی
بۆ وەڵامدانەوە و هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لەكاتێكی نزیكدا ئامادەدەكات"
.
قەوارە كاتییەكە سەرجەم دامەزراوە
ئەمنیی و سەربازیی و سیخوڕییەكانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داوای لە خەڵك
كردووە لەكاتی هەر هێرشێكدا، بەپەلە خۆیان بگەیەننە پەناگە ژێرزەمینییەكان .
توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی
بۆ عێراق و ئێران و ئوردون هەڵوەشاندەوە .
ژمارەی خوێندراو : 5 جار