ئەمریكا لە كۆمەڵكوژییە ترسناكەكەی ئەمڕۆ غەزە تێوەگلا

09/06/2024

ئاژانسی هەواڵی ئێكسیوس ئاشكرایدەكات "لەو پەلامار و بۆردومانەی ئەمرۆی سوپای داگیركەری زایۆنی لەناوچەی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەزە ئەنجامیدا، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكی بەشدارییان تێداكردووە" .
ئاژانسە جیهانییەكە ڕاشیگەیاندووە "ئەو بۆمب و تەقەمەنییانەشی سوپای داگیركەر لەو كۆمەڵكوژییە ترسناكەدا بەكاریهێناون، سەرجەمیان دروستكراوی ئەمریكان" .
بەهۆی ئەو كۆمەڵكوژییەی ئەمڕۆوە، تا ئێستا 210 كەس شەهید و زیاتر لە 400 ی دیكە برینداربوون، وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت "هەشت مانگە شەڕە، بۆردومانی وەك ئەوەی ئەمڕۆ سەخت و قورس و ترسناك و خوێناوی ڕوی نەداوە" .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 21 جار

هەواڵی زیاتر