لەمەوبەدوا زیندانیان دەتوانن بە پارە خۆیان لە زیندان دەرباز بکەن

22/06/2024

عێراق پڕۆژە یاسایەک دەردەکات کە سزادراوان دەتوانن پارە بدەن و زووتر لە زیندان بێنە دەرەوە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،
ئەم پرۆژە یاسایە لە دوایی دروستکردنی حکومەتەکەی سودانی باس لەوەکرا لێبوردنیکی گشتی دەربکرێت، بەتایبەتیش ئەمە داواکاری ھەندێک لایەنی عێراقییە و ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە تەنیا زیندانیانی تاوانە سوکەکانن
ئەوانەی سزاکانیان کەمترە لە سێ ساڵ دەتوانن بۆ ھەر رۆژە و بڕی ١٠ ھەزار دیناری عێراقی بدەن بۆ کەمکردنەوەی سزاکەیان، ئامانج لە پرۆژە یاساکە بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکانی سەر حکومەتە و لەلایەکی ترەوە کەمکردنەوەی فشاری سەر زیندانەکانە.
یادگار عەدالەت، پارێزەری ڕاوێژکار، لەو بارەیەوە رایگەیاند،
 پڕۆژەیاساکە باشە، چونکە وا دەکات رێژەی تاوان کەمبێتەوە، نەک بە زیندانیکردن ھەوڵی کەمکردنەوەی تاوانەکان بدرێت
یاسایەکی سەردەمیانەیە و سزادراوان لە ترسی گیرفانیان جارێکی تر پەنا بۆ تاوان نابەنەوە.
لە زیندانەکانی عێراق، سەدان زیندانی بوونیان ھەیە و دۆخیان رۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت،ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ھەموو جۆرە زیندانییەک تێکەڵ بەیەک کراون، سزادراوی وا ھەیە تاوانەکەی بەو جۆرە نییە تێکەڵ بە سزادراوانی ماددەی ھۆشبەر و تاوانی کوشتن بکرێت کە چی تیکەڵکراوە.

ژمارەی خوێندراو : 42 جار

هەواڵی زیاتر