مۆسادی زایۆنی لە ناو عێراقدا بارەگایان هەیە و ئەگەری هەیە سەرکردەکانی مقاومە لە نێو عێراقدا تیرۆر بکرێن

6 رۆژ پێش ئێستا

مۆسادی زایۆنی لە ناو عێراقدا بارەگایان هەیە و ئەگەری هەیە سەرکردەکانی مقاومە لە نێو عێراقدا تیرۆر بکرێن
سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی بەرگریی عێراقیی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە بەشێک لەسەرکردەکانی ئەو گروپانە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی زایۆنی (مۆساد)و بەهاوکاریی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لەناوخۆی عێراقدا تیرۆربکرێن.
سەرچاوەکە ڕونیشیکردەوە، ئەو هێزانە بەتەنها ڕوبەڕووی قەوارەی زایۆنی نابنەوە، بەڵکو ئەوە لەبەرچاو دەگرن کە شەڕەکەیان ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیشیان دەگرێتەوە، کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە بەئامانجی تاڵانکردنی سەروەت ‌و سامانی وڵاتانی ئیسلامی ‌و عەرەبی.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئەگەری هەیە سەرکردەکانی سەر بەهێزەکانی ناسراو بە بەرەی مقاوەمە لەناو عێراق تیرۆربکرێن، بەوپێیەی بڕوایانوایە، مۆسادی زایۆنی لەناو عێراقدا بارەگای هەیە و جگە لەوەی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی)یش بۆ ئەوکارە هاوکاریی ئەو دەزگا سیخوڕییەی زایۆنیەکان دەکات.
لەماوەی ڕابردوودا، هێزەکانی بەرگری عێراقیی بەبەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌ و موشەک هێرشەکانیان بۆسەر قەوارەی زا/یۆ/نی چڕترکردەوە، ئەمەش بووە هۆی کوژران‌ و برینداربونی ژمارەیەک سەربازی زایۆنی، هاوکات بەرپرسانی قەوارەی کاتییەکە دوپاتیانکردەوە، ئەو هێرشانە بێوەڵام نابن.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 23 جار

هەواڵی زیاتر