وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری لیخۆشبوونی دەركرد

01/07/2024

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (11576) لە ڕێکەوتى 24ی 6ی 2024 بە ئیمزاى د. ئارام محه‌مه‌د وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاڕاستەى سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان کراوەو پاڵپشتە بە نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، تیایدا هاتوە

- بە رەچاوکردنى دۆخى دارایى و بەمەبەستى ئاسانکارى بۆ کاندیدانى پێشوى بەرنامەى تواناسازى تا ماوەى گەڕانەوەى قەرزەکانیان بڕیاردرا بە لێخۆشبون بە ڕێژەى 10% بەمەرجێک بە یەک گوژمە قەرزەکانیان بدەنەوە لە ماوەى سێ مانگدا

- کاندیدانى پێشوى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى تاکو ئێستا پاکتاوى داراییان ئەنجام نەداوە، ئەوە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەى بتوانن پاکتاوى دارایى ئەنجام بدەن و سودمەند بن لە بڕیارى لێخۆشبون بە ڕێژەى 10% لە قەرزەکانیان. 

ژمارەی خوێندراو : 136 جار

هەواڵی زیاتر