شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: پلەی گەرمی لە ٥٠ نزیک دەبێتەوە

04/07/2024

سالار حاجی عەلی، شاره‌زایی كه‌شناسی رایگه‌یاند،

- لە ئەنجامی دابەزینی بارستە هەوایەکی سارد، بۆ سەر ئەوروپا و بۆ وڵاتانی بەشێکی باکوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک  تورکیا و بەشێکی ئێران کە کاریگەری خستوبوە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە هەندێک ناوچە وەک ناوچە شاخاویەکان  کەشێکی فێنکی دروست کردو بو، پلەکانی گەرمای چەند پلەیەک دابەزاندوبو، ئەم کەشە فێنکە کۆتایی دێت و بارستە ساردەکە هەڵدەکشێتەوە بارستەی شەپۆلی گەرما جێگای دەگرێتەوە".
- هەر لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری ڕو دەدات لە پلەکانی گەرما  کە ڕو لەبەرزبونەوە دەکات بۆ ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە.
- بەهۆی شەپۆلە گەرمای زەریای هیندی هاتنی شێکی زۆر بۆ ڕۆژی هەینی دەبێتە چەقی شەپۆلە گەرمای زۆر بەتین هەست بەگەرمایەکی زۆر دەکرێت

- ئەم گەرمایە بۆ درختە بەری یەکان سودی دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا بۆ دروختی دارەبەند سودێکی زۆری هەیە بۆ دەرهایشتەی (بنێشی تاڵ)، دواتر

- ڕۆژی شەممە کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ ڕۆژانی دوای پلەکانی گەرما جارێکی تر ڕوو لە دابەزین دەکات".
 - ئەم شەپۆلە گەرمایە بەم شێوەیە دەبێت لە شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان
شاری سلێمانی لە سەرو °40 وەک °44پلە نزمترین پلە °22بۆ بۆنزیک  °25 پلە
شاری هەولێر سەرو °40 وەک °45 بۆ °46 پلە  نزمترین پلە  °26بۆ نزیک °29 پلە
شاری کەرکوک سەرو °40 وەک °46 بۆ  °47پلە نزمترین پلە °32بۆ °35پلە
شاری دهۆک سەرو °40 وەک °44 پلە  نزمترین پلە °25بۆ °28 پلە
شاری هەڵەبجە سەرو °40 وەک °45 پلە دەبێت نزمترین پلە °24بۆ °28پلە دەبێت
لە ناوچەکانی گەرمیان دەچێتە سەرو °45 وەک نزیک °49 پلە دەبێت

ژمارەی خوێندراو : 161 جار

هەواڵی زیاتر