بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە سبه‌ی پشوی فەرمییە

06/07/2024

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم :

- بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە سبه‌ی یەكشەممە لە دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  پشوی فەرمی دەبێت

- تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بە هۆی پشوەوە ناوەستن.
-ڕۆژی دوشەممە 8ی (تەموز/7)ی 2024 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەستپێدەكاتەوە.

 

له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم

- پشوه‌كه‌ی سبه‌ینێ ئه‌و بانكانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ موچه‌ی كەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابه‌شده‌كه‌ن و ده‌رگاكانیان كراوه‌ ده‌بێت. 

ژمارەی خوێندراو : 132 جار

هەواڵی زیاتر