دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ ناو هەرێمی کوردستان، بەغدا هەڵوێستێکی توندی ڕاگەیاند

11/07/2024

ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:
 هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق ڕەتدەکەینەوە، پێویستە لەسەر تورکیا رەچاوی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و مامەڵەی دیپلۆماسی لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات و، لە هەر بابەتێکی ئەمنی، هاوئاهەنگیی لەگەڵدا بکات.
 لەپێناو ئاگاداربوون لە دۆخی گشتی و دەرکردنی یەک هەڵوێستی یەکگرتوو لەبارەی ئەو بابەتەی پەیوەندیی بە سەروەریی عێراقەوە هەیە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا شاندێک بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت .
 ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، داوا لە سەرجەم لایەن و هێزە نیشتمانییەکان دەکات پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەت بکەن.
 جەخت لەسەر هەڵوێستی عێراق دەکەینەوە کە پشت بە دەستوور دەبەستێت، ئەویش بریتییە لە رێگەگرتن لە دەستدرێژیکردنە سەر خاکەکەی، یان بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەوەی ببێتە دەرچەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 45 جار

هەواڵی زیاتر