هەمیشە تورکیا وایکردووە لە هەرێمدا سنوورەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تۆخ بکرێنەوە تا بتوانێت هەموو جموجوڵە سەربازیەکانی بە ئاسانی بکات

13/07/2024

جەنراڵێکی سەربازی عێراق:
گواستنەوەی هێزی زۆرە و ناردنی سەدان تانک و زرێپۆش لەلایەن تورکیاوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەنها مەبەستی لە لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) نیە، بەڵکو ئامانجی تریشی هیە، وەک کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگای موسڵ
شەڕی پارتیزانی لە ناوچە شاخاوییەکاندا پێویستی بەو هێزە زەبەلاح و گەورە و تانک و زرێپۆش و ئەو بابەتانە نییە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو شەڕە، هەربۆیە ناردنی ئەو هەمو کەرەستە و کەلوپەلە لەشکرییە، وەها دەکات بڵێم لەوبڕوایەدانیم تورکیا تەنها بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو شەڕە هاتبێت
جموجوڵە سەربازییەکان لە هەرچ شوێنێکدا بکرێن، ئامانجی ئاشکرا و نائاشکرایان هەن، ئامانجی دەستبەجێی لەشکریی و ئامانجی تری سیاسی درێژخایەن کە بە جیا لە ژورە داخراوەکاندا باس دەکرێن و بڕیاریان لێدەدرێن.
هەمیشە ئەو وڵاتانە وەهایان کردوە لە هەرێمی کوردستاندا سنورەکانی نێوان هەردو لایەنی دەسەڵاتدار، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تۆخ بکرێنەوە بە پشتیوانی وڵاتانی چواردەور، هەتا بتوانن هەمو جموجۆڵە سەربازییەکانی خۆیان بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە پرس و ڕا هەبێت لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، بێگومان ئەوەش وەهای کردوە بابەتی سەروەریی عێراق هێندەی تر لاواز بێت".

ژمارەی خوێندراو : 38 جار

هەواڵی زیاتر