سەرۆك وەزیرانی عێراق سكاڵا لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار تۆمار دەكات

13/07/2024

لەبارەی بەكارهینانی چەند دەسەڵاتێكەوە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆككۆماری عێراق محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق سكالا لەسەر سەرۆكایەتی كۆمارتۆمار دەكات و 
پێی وایە كە سیستمی سەرۆکایەتیی کۆمار، کار بە یاسای کۆن دەکات و لەگەڵ دەستوور ناگونجێت.
لە سکاڵاکەیدا کە 17 خاڵ تێبینی لەسەر ئەو یاسا و پەیڕەوەی سەرۆکایەتیی کۆماری لەسەری دەڕوات نوسیوە " هەروەها تێبینی لەسەر واژۆی سەرۆککۆمار هەیە لەسەر لەسەر یاسا و رێنمایی و، بەدواداچوونی بڕیار و رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
لەگەڵ ئەوەش تانە دەدات لەسەر واژۆكردنی  راوێژکار و جێگرانی سەرۆککۆمار لەسەر هەندیك بابەت و واژۆکردنی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ژمارەیەک دەسەڵاتی دیکە لەلایەن سەرۆككۆمارەوە

ژمارەی خوێندراو : 38 جار

هەواڵی زیاتر