دوای چـوار شـەو و سێ رۆژ لە رێگای درۆنەوە تەرمی مامۆستا سـامان دۆزرایـەوە.

15/07/2024

دوای چـوار شـەو و سێ رۆژ لە رێگای درۆنەوە تەرمی مامۆستا سـامان دۆزرایـەوە.
سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا سامان دۆزرایەوە، ئەوەش دوای چوار شەو و سێ ڕۆژ لەگەڕانی بەردەوامی تیمەكان.
ئاماژەی به‌وه‌شكرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان و گەرمیان، لەگەڵ تیمێكی كۆماری ئیسلامی ئیران كە لە مەریوانەوە هاتبون لەگەڕانی بەردەوامدا بوون تا ئەمڕۆ لەلایەن غەوازێكی تەقتەقەوە بەناوی (زانا) كە توانی لە ڕێگەی درۆنی ژێر ئاویەوە شوێنی تەرمەكە دیاری بكات و دەری بهێنن.
١٢ی ئەم مانگە ھاوڵاتییەك بەناوی سامان ئەحمەد، كە پیشەی مامۆستایە و دانیشتوی دەربەندیخانە لەكاتی مەلەكردندا لەناو دەریاچەی دەربەندیخان خنكا.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 44 جار

هەواڵی زیاتر