ڕەتکردنەوەی موچەی مانگی حەوت لەلایەن بەغداوە دوورە لە ڕاستیەوە

21/07/2024

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە #روون_میدیای رایگەیاند دەنگۆی رەتکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدادەوە دوورە لە راستی.
ئەمە لە کاتێکدایە دوای ئەوەی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو لیستەی كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدای كرد لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتكراوەتەوە و لێیان وەرنەگیراوە، ئەوەش بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زیاتر لە فەرمانبەر بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو لەگەڵ بوونی كەموكورتی لە لیستەكەدا.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 14 جار

هەواڵی زیاتر