ئەمڕۆ لە هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو به‌ڕێوه‌چوو

21/07/2024

ئەمڕۆ لە هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو به‌ڕێوه‌چوو.
لەکۆبونەوەکەدا، هەر یەکە لە ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و بەرپرسانی تری تایبەت بەو پرسە ئامادەبوون کە تایبه‌ت بوو بە‌ ئاماده‌كارییه‌كانیی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو.
لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزه‌كانی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 18 جار

هەواڵی زیاتر